كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور بە فەرمی بنكەیەكی نوێی بوژاندنەوەی جەستەیی لە شاری هەولێر كردەوە. ئەم دامەزراوەیە لەسەر رووبەری 14,630 مەتر دووجا دروست كراوە، گەورەترینە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق، چەندین خزمەتگوزاریی بوژاندنەوەی جەستەیی بە بەردەوامی پێشكەش دەكات. بنكەكە بەشێوەیەك ئامادە كراوە كە لە ساڵێكدا خزمەتگوزاری پێشكەش بە شەش هەزار كەسی خاوەن پێداویستی بكات. كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت چەندین خزمەتگوزاری جۆراوجۆریان پێشكەش دەكرێت كە بریتین لە پەلی دەستكرد و ئامڕازەكانی پاڵپشت و راگر، كورسی چەرخەدار، یارمەتیدەرانی جوڵە و هۆكارەكانی دیكەی پێویست بۆ پشتگیریكردنی چالاكی رۆژانەیان.
لە هەولێر گەورەترین بنكەی بوژاندنەوەی جەستەیی دەكرێتەوە
