ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەردەوامیی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان، بەڕێوبەری پێشووتری چاکسازیی ئافرەتان و نهوجهوانانی دھۆك لەگەڵ دوو کەسی دیكه لەسەر دیارنەمانی بڕە پارەیهکی زۆر و دۆسیەی گەندەڵی، دەستگیر کران. لەمبارەیەوە زێرەڤان بەڕۆشکی بەڕێوبەری ئاسایشی دھۆك بە كەناڵی (کوردستان24)ی راگەیاند كە بەڕێوبەری پێشووتری چاکسازیی ئافرەتان و نهوجهوانان لەگەڵ دوو لە فەرمانبەری بەڕێوەبەراتییەکە لەسەر دیارنەمانی گوژمه پارهیهكی زۆر، لەسەر داوای داواکاری گشتیی دھۆك، لەلایەن ھێزەکانیانەوە دەستگیر کران. ههروهها گوتی تۆمەتبارەکان رەوانەی دادگا کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
لە دھۆك بەرپرسێكی پێشووی حكوومی لەسەر گەندەڵی دەستگیر كرا
