وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ نایف كوردستانی دەركرد.كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوە كرد كە پاش ئەوەی كەسێك بە ناوی نایف كوردستانی تویتێكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كردووە و تێیدا پەلاماری پێگەی مەرجەعیەتی (مەرجەعیەتی عەرەبە شیعەكانی) كردووە، هیزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان بە فەرمانی راستەوخۆی وەزیری ناوخۆ، نایف كوردستانییان دەستگیر كردووە و رادەستی دامەزراوە دادوەرییەكانیان كردووە بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری. هاوكات جەخت كراوەتەوە كە ئازادیی رادەربڕین بەو مانایە نایەت كە نزیكی رەمزە ئایینی و نیشتمانییەكان بكەونەوە، بە تایبەتیش مەرجەعیەت كە ”ناكرێت بەرامبەری بێدەنگ بین“. وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی دووپات كردۆتەوە كە ئەو كەسە جگە لە خۆی، نوێنەرایەتیی كەس ناكات و هەڵوێستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و گەلی كوردستان ڕوون و ڕاشكاوانەیە لە ڕێزگرتن لە ڕۆڵی مەرجەعیەت لە عێراق و جیهانی ئیسلامی.
نایف كوردستانی دەستگیر كرا
