لە گوندی تووەسپیی شاری سلێمانی کرێکارێک گیانی لەدەست دا

ئەمڕۆ لە گوندی تووەسپیی شاری سلێمانی دیواری بینایەک بەسەر ژمارەیەک کرێکاردا ڕووخا و بەو ھۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەست دا و ژمارەیەک کرێکاری دیکەش بریندار بوون. لەم بارەیەوە ئەمڕۆ، سێشەممە 29/3/2022، سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری فریاگوزاریی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”کاتژمێر ٨ی بەیانیی ئەمڕۆ دیواری بینایەک لە گوندی تووەسپی لەسەر ڕێگەی مێرگەپان بەسەر ژمارەیەک کرێکاردا ڕووخا و بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەست دا و ژمارەیەک کرێکاری دیکەش بریندار بوون”.