لە کەرکووک کەسێک دوو نارنجۆکی هەڵدایە نێو ماڵەکەی خۆی

لە گەڕەکی رەحیم ئاوای شاری کەرکووک کەسێک دوو نارنجۆکی هەڵدایە نێو ماڵەکەی خۆی و هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو. سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی رەحیم ئاوا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، کەمێک پێش ئێستا کەسێک دوو نارنجۆکی دەنگیی هەڵداوەتە نێو ماڵی خۆیانەوە یەکێک لەو نارنجۆکە دەنگیانە تەقیوەتەوە بەڵام ئەوەی دیکە نەتەقیوەتەوە و ڕووداوەکە تەنیا زیانی دارایی هەبووە و هیج زیانێکی گیانی نەبوو. ئاماژەی بە ئەوەش دا کە کە برایەکی تۆمەتبارەکە ئێستا دەستگیر کراوە بە هۆی کوشتنی دوو خوشکی خۆی لە ساڵی ڕابردوودا. لەگەڵ ئەوەی پۆلیسی کەرکووک باس لە کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ئەمنی دەکات، بەڵام لە دوای خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەرەوە ڕووداوەکان لە کەرکووک زیادیان کردووە و بەو هۆیەوە چەندین کەس بوونەتە قوربانی.