كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا، رای ده‌گه‌یه‌نێ، به‌م زوانه پڕۆژه‌یه‌كی پاڵاوتن و وه‌به‌رهێنانی به‌نزین به كوالێتییه‌كی به‌رز بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌واو ده‌بێ. كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، بڵاوی كرده‌وه، کونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ڕۆبەرت پەلەدینۆ، سەردانی پاڵاوگەی لانازی کرد بۆ بینینی پرۆسەی پلاتفۆرمی یەکەیی کۆمپانیای یۆپی هەنی وێڵ، کە یارمەتیی بەرهەمهێنانی بەنزین بە کوالێتییەکی زۆر باش بۆ هەرێمی کوردستان دەدات. كونسوڵخانه‌كه ده‌ڵێ: هەواڵێکی دڵخۆشکەرە کە بەم زووانە ئەو پرۆژەیە تەواو دەبێت. تەکنەلۆژیای ئەمەریکی هاوکاری بەرزکردنەوەی توانای پیشەسازی هایدرۆکاربۆنی هەرێمی کوردستان دەکات. ئه‌مریكا، هیوای باشترین بۆ پاڵاوگەی لاناز و کۆمپانیای یۆپی هەنی وێڵ دەخوازێ “لەو کاتەی ئەوان خەریکی بەگەڕخستنی یەکەکانی پاڵاوگەکەن”.
ئه‌مریكا؛ هه‌واڵێكی خۆش له‌باره‌ی به‌نزینه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێ
