زانکۆیەکی ئێران سێ لق لە عێراق و سووریا و لوبنان دەکاتەوە

زانکۆیەکی کۆمایر ئیسلامیی ئێران سێ لق لە هەریەکە لە وڵاتانی عێراق، سووریا و لوبنان دەکاتەوە. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئیسنا)ی ئێرانی، زانکۆی (پەیام نوور)ی ئێرانی مۆڵەتی کردنەوەی لقی زانکۆکەی لەو وڵاتانە وەرگرتووە. ئیبرهیم تەقیزادە، سەرۆکی زانکۆی پەیام نوور رایگەیاندووە: ئامانجیان لە فراوانکردنی چالاکییەکانی زانکۆکەیان ”راکێشانی ژمارەیەکی زۆرتری قوتابیانی بیانییە“. زانکۆی پەیام نوور لە ساڵی 1988 دامەزراوە و بە گەورەرین زانکۆی ئێران دادەنرێت و سەر بە وەزارەتی زانست و توێژینەوە و تەکنۆلۆژیای ئێرانییە. چاودێران پێیانوایە کردنەوەی لقی زانکۆکانی ئێران لە عێراق، سووریا و لوبنان بۆ زیادکردنی لایەنگری ئێران لەو وڵاتانە و بڵاوکردنەوەی شیعەگەری و رۆشنبیریی ئێرانییە.