پزیشکێکی کورد لە ئەمریکا لەناو سێ هەزار پزیشکدا، خەڵاتی داهێنانی پزیشکی وەردەگرێت. له هۆڵی هۆتێل هیڵتۆن لە نیویۆرک، به به‌شداری سێ هەزار پزیشک له 100 وڵاتی جیهانەوەدکتۆر غازی زێباری، پزیشكی كورد، خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی له بواری خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی و داهێنانی پزیشكی پێبه‌خشرا. خەڵاتەکە، لە کۆنگرەی هاوپشک و لە لایەن رێکخراوی میلاک – پەنکریاسی نێودەوڵەتی پێشکەش بە دکتۆر غازی زێباری كرا. ئه‌و پزیشكه كورده له 1976ـە‌وه لە ئه‌مریكایە و ئێستا له ویلایه‌تی لوزیانا ده‌ژی و پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری و چاندنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌یه. له كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌یدا، غازی زێباری ستایشی هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ی كرد و رایگەیاند: ”ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بان، ئه‌سته‌م بوو من ئه‌مڕۆ لێره بم و خه‌ڵات بكرێم“. دکتۆر غازی زێباری هەروەها رایگەیاند: ”خەڵکی ئەمه‌ریکا زۆر زوو شت لەبیر دەکەن، رەنگە چەند مانگی دیکە نەزانن لە ئۆکراینا چی رووی داوە، هەر بۆیە ئەرکی ئێمەیە لە هەموو جێگایەک فیداکاری و قوربانیدانی خەڵکی کوردستان بە بیر بهێنینەوە؛ بەم جۆرە وەفاو سۆزی خۆمان بۆ خاک و خەڵکی کوردستان لەبیر ناکەین“. ئه‌و پزیشكه كورده له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كانییشدا هه‌وڵیداوه كۆمه‌كی پزیشكی و مرۆیی بۆ خه‌ڵكی كوردستان كۆ بكاته‌وه و ئێستاش خوازیاره بتوانێت پێداویستی نوێی پزیشكی له‌گه‌ڵ تیمی تایبه‌تدا بهێنێته هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندرووستی.