دەسەڵاتدارانی شانشینی عەرەبستانی سعودیە ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ زیاد دەکەن. ئەمڕۆ شەممە 9-4-2022، وەزارەتی حەج و عومەی سعودیە رایگەیاندووە: پێویستە حاجیان چەند مەرجێکیان تێدا بێت کە مەرجەکان بریتین لە: – تەمەنی حاجی لە 65 ساڵ کەمتر بێت. – دوو ژەم پێکوتەی کۆرۆنای وەرگرتبێت. – 72 کاتژمێر بەر لە گەشتەکەی پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنای کردبێت و ئەنجامەکە نێگەتیڤ بووبێت. وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمساڵ ژمارەی حاجیانیان بۆ یەک ملیۆن حاجی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەکەیان، زیاد کردووە. ساڵی رابردوو (2021)، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا رێوڕەسمەکانی حەج تەنیا بەئامادەبوونی 60 هەزار حاجی، ئەنجام دران کە هەموویان خەڵکی سعودیە بوون.
سعودیە ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ زیاد دەکاتەوە
