لە سنووری دیالە داعش هێرشی کردە سەر هێزێکی پۆلیس

ئەمشەو لە سنووری پارێزگای دیالە، تیرۆریستانی داعش هێرشێکیان بۆ سەر هێزێکی سەر بە پۆلیس ئەنجامدا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. بەپێی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا لە سنووری قەزای مقدادیەی سەر بە پارێزگای دیالە، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازیی فەوجی یەکی پۆلیسی فریاکەوتنی قەزاکە. هەر بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی هێرشەکەدا پۆلیسێک کوژراوە و دوو پۆلیسی دیکە بریندار بوونە.