لە دیالە چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق

ئەمشەوی یەكشەممە لە دیالە چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان كردە سەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییە عێراقییەکان لە ناوچەی (عەبدولحەمید)ی سەر بە ناحیەی (ئەلعەبارە)ی سنووری پارێزگای دیالە، ژمارەیەك كوژراو وبریندار هەن.