ئێران باڵوێزێکی نوێ بۆ بەغدا دیاری دەکات

حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران باڵوێزێکی دیکە بۆ بەغدا دیاری دەکات. ئەمڕۆ دووشەممە 11-4-2022، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە: محەمەد ئال سادق وەک باڵوێزی نوێی ئێران لە بەغدا، لە شوێنی ئیرەج مەسجدی، دەست بەکار دەبێت. محەمەد ئال سادق ساڵانێکە لە باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا وەک جێگری باڵوێز کار دەکات و زمانی عەرەبیی شێوەزاری عێراقی بە تەواوی دەزانێت. سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرا رایگەیاندووە: ئال سادق ”هەفتەی داهاتوو“ وەک باڵوێزی نوێی ئێران لە عێراق، دەست بەکار دەبێت.