سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەبارەت بە پرۆسەی سیاسیی عێراق بڵاو کردەوە

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٢ سەرۆک بارزانی سەبارەت بە پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بلاوکردەوە. لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە “هەر كاتێك لایەنە سیاسییەكان خۆیان لەوەدا یەكلا كردەوە كە ئیرادەیان سەربەخۆ بێت لە بڕیارە نیشتمانیەكاندا، ئەودەم تەنگژە نامێنێ و داخرانی سیاسی كۆتای پێدێ”.