لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا ناوی قوتابییانی وەرگیراو لە كۆلێژی سەربازیی عێراق خولی 112، گەڕایەوە، كە ژمارەیان بیست و دوو هەزار و 51 كەسە، لە كۆی ئەو ژمارەیەش 135 كەس بەر كەركووك كەوتووە و تەنها شەش قوتابییان كوردن. بەپێی زانیارییەكان، قوتابییانی وەرگیراو لە كۆلێژی سەربازی عێراق كە دەبنە ئەفسەر لە ریزەكانی سوپای عێراق بۆ پشكی كەركووك 135 قوتابی بووە، بەڵام لە كۆی ئەو ژمارەیەدا، 128یان سەر بە نەتەوەی عەرەبن، یەكێكیان توركمانە و تەنها شەش قوتابییان كوردن. بەم شێوەیە، ڕێژەی 95%ی قوتابیانی وەرگیراون عەرەبن، 4%ی كورد و 1%یش توركمان.
لە كۆی 135 قوتابیی كەركووك تەنها شەش قوتابیی كورد لە كۆلێژی سەربازی وەرگیراون
