ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سێ ملیار دینار بەسەر منداڵانی بێ دایك و باوكدا دابەش دەكا

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێ، كه‌ بریتییه‌ له‌ دابه‌شكردنی سێ ملیار دینار به‌سه‌ر منداڵانی بێ دایك و باوكدا. ئەمڕۆ سێشەممە 26/4/2022، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پڕۆژەیەكدا دابەشكردنی سێ ملیار دینار ڕادەگەیەنێت. پەیامنێری (باسنیوز) ڕایدەگەیەنێت كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی،  ھەڵمەتی دابەشكردنی 3 ملیار دینار به‌سه‌ر منداڵانی بێ دایك و باوكدا ڕاده‌گه‌یه‌نێ، كه‌ لای ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ ئازیزان ناوده‌برێن. ئەم بڕە پارەیە بە ھاوكاریی مانگی سووری ئیماراتی دابەش دەكرێت و سەرجەم پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.