لێزمە باران و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لێزمە باران و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت. وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: “کاریگەری دابارینی لێزمە باران و بروسکە بۆ بەیانی پێنجشەممە لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ بەردەوامی دەبی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردتان بەشێوەی پچڕ پچڕ و لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەری زیاتر دەبێ بەتایبەتی ناوچە سنووریەکاندا”. هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەمەی خوارەوە بارانی بەردەستی 12 کاتژمێری رابردووی ئەمڕۆیە (9 بەیانی تاوەکوو 9 ئێوارە) بە ملم: ئامێدی 0.8بامەرنی 10.8بارزان 0.2بازیان 5.4حاج ئۆمەران 4هەلەبجە 5کانی ماسی 0.4خەبات 0.2مەیدان 2.6هەولێر دڵؤپپیرمام 14.4 سلێمانی 16.7 چەمچەماڵ 1دهۆک دڵؤپ زاخۆ دڵؤپشەمامک دڵؤپ خا نقین 0.5