ئامۆزایەکی ڕاکان جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک، هەڕەشە لە دانیشتووانی دوو کۆڵان لە گەڕەکێکی کوردی دەکات. بە گوتەی دانیشتوانی ئەو گەڕەکە، سەرەڕای ئەوەی کە دوو کۆڵانی گەڕەکی دەروازە پرۆژەیان بۆ دەرچووە و مافی خۆیانە کۆڵانەکانی گەڕەکەکەیان قیر بکرێت، کەچی لەلایەن ئامۆزایەکی ڕاکان جبوورییەوە ئەو پرۆژەیە ڕاگیراون و تەنها ئەو کۆڵانە کۆنکرێت دەکات کە خۆی لێی نیشتەجێیە.