ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە بۆ گفتوگۆ لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان. بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێشەممە 17/5/2022، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لەنێو خۆیاندا كۆ ببنەوە بۆ گفتوگۆ لەبارەی دانانی بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمان و دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكان كە نزیكەی سێ مانگە سەرۆكی پەرلەمان لەژێر فشاری حزبەكەیدا پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان پێشێل دەكات و دانیشتنەكانی ڕاگرتووە. بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی کوردستان، لەم ھەفتەیەدا سەرۆكی فراكسیۆنەكانیش لەگەڵ سەرۆكایەتیی پەرلەمان کۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی ھەوڵی لادانی ئەو بەربەستانە بدەن كە لەبەردەم دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەماندان.
ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە
