گەنجێكی كورد لە بەریتانیا بەهۆی هەڕەشەی ناردنی بۆ رواندا باری دەروونی تێكدەچێت

ئەمڕۆ هەینی دکتۆر عەبدوڵا عومەر مامۆستای زانکۆ و چالاکی بواری پەنابەران لە بەریتانیا رای گەیاند حكوومەتی بەریتانیا بەردەوامە لە ناردنی پەنابەران بۆ رواندا و گەنجێكی پەنابەری كوردیش بەم هۆیەوە باری دەروونی تێكچووە. دكتۆر عەبدوڵا لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) لەمبارەیەوە نووسیویەتی “ئەمڕۆ پەیوەندییم پێوە كرا لەلایەن ڕێكخراوێك لە بەریتانیا كە یارمەتی پەنابەرە دەستبەسەركراوەكان دەدات، ئاگاداریان كردمەوە كە پەنابەرێكی كورد ھەڕەشەی دیپۆرتكردنی لەلایەن بەریتانیاوە لێ كراوە بۆ ناردنی بۆ وڵاتی ڕواندا، بۆیە داوایان لێ كردم كە یارمەتی سایكۆلۆژی بدەم و سەردانی بكەم بۆ سەنتەری دەستبەسەركراوان لە كۆلین بڕووك لە لەندەن”. لە كۆتاییشدا نووسیویەتی داوا لە گەنجان دەكەم دوو جار بیر بكەنەوە ئینجا بڕۆن بۆ بەریتانیا.