بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكی 8ی حەسارۆك، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر چوار پارچە زەویی دیكە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا دەفرۆشێت و بۆ ئەوەی بەزوویی خزمەتگوزاری بگەیەندرێتە 8ی حەسارۆك. ڕۆژی یەكشەممە (21/6/2022) كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ لە سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر، بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە، ئەو چوار پارچە زەوییانەی كە لە خوارەوە ئاماژەیان پێكراوە دەفرۆشرێن. شایەنی بەبیرهێنانەوە، ڕۆژی یەكشەمەی داهاتوو دوو پارچە زەوی دیكە بە هەمان شێوە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ 8ی حەسارۆك لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە زیادكردنی ئاشكرادا دەفرۆشرێن. بەپێی ئاگادارییەكی (لیژنەی یەكەمی فرۆشتن و بە كرێدان)ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كە لە ڕێكەوتی 19/5/2022 بڵاوكراوەتەوە، ئەو پارچە زەوییانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێكراوە، بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا و بەپێی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (2021) هەر كەسێک ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بكات بۆ دانانی بارمتەی یاسایی بەڕێژەی (50%) كەمتر نەبێت لە نرخی خەمڵێنراو. زیادكردنەكە لە (30) سییەمین ڕۆژی دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگەدارییە لە ڕۆژنامە لە كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ دەستپێدەكات. ژمارەی زەوییەكان: 11559/8ك 93 حەسارۆك/ ڕووبەڕی زەوی 3672م2 / زەوی بازرگانی/ش.4 11687/8ك93 حەسارۆك/ ڕووبەڕی زەوی 3672م2 / زەوی بازرگانی/ش.4 11944/8ك93 حەسارۆك/ ڕووبەڕی زەوی 3672م2 / زەوی بازرگانی/ش.4 11956/8ك93 حەسارۆك/ ڕووبەڕی زەوی 3672م2 / زەوی بازرگانی/ش.4