وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی گرنگ ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات. بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا لە روونکردنەوەیەکدا سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان لەبارەی بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی ئەو پێشینانەی حکوومەت کە لەلای هاووڵاتییانە ئاگادار دەکاتەوە. ئاماژە بەوەدراوە کە پێشینەی خانووبەرە، قەرزی سندوی نیشەجێبوون، بانکی خانووبەرە، پێشینەی هاوسەرگیری، قەرزی بچووک، پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵی، پێشینەی پیشەسازی و گەشتیاری تاوەکوو رێکەوتی 6/6/2022، کۆتا بڕیارە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری لێخۆشبوونی ئەم قەرزە.