لەسەر بودجەی حکوومەتى هەرێمى کوردستان، سسەتمى ساردکەرەوەى دوو یەکەى وێستگەى کارۆئاوى دەربەندیخان نۆژەن دەکرێنەوە. بەپێى ڕاگەیەندراوێکى وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، کە رۆژی هەینى 27/5/2022، بڵاو کراوەتەوە، بە بڕی ١٣٧ ملیۆن دینار، سستتمی ساردکردنەوەی هەردوو یەکەی (٢ و ٣)ی وێستگەی کارۆئاوی دەربەندیخان نۆژە ندەکرێنەوە. پێشووتر وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کودرستان ڕایگەیاندبوو، کە لە ڕێگەى چەند پڕۆژەیەکى وەکوو وزەی خۆر و ئاو و با، بەرنامەیان هەیە سەرچاوەکانى بەرهەمهێنانى وزەى کارەبا زیاد بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوى کردارى دەستى پێ کردووە.