سەرچاوەیەكی هەواڵگریی بەریتانیا: پوتین مردووە و ئەوەی لە میدیاكان دەردەكەوێت خۆی نییە

ئەمڕۆ یەكشەممە چەند سەرچاوەیەكی هەواڵگریی بەریتانیا بڵاویان كردووەتەوە كە ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا مردووە و دەسەڵاتدارانی مۆسكۆ هەواڵەكەیان لە جیهان شاردووەتەوە، ئەوەی لە میدیاكانیش دەردەكەوێت كەسێكی لێكچووی سەرۆكی رووسیایە. ڕۆژنامەی “میرۆر”ی بەریتانی لە زاری بەرپرسانی هەواڵگریی وڵاتەكەی بڵاو كردەوە بەم دواییانە، لە چەند بۆنەیەكی گەورەی رووسیادا، پوتین دەرنەكەوتووە، لەوانەش لە ڕێورەسمی رۆژی سەركەوتندا كە نۆی ئەم مانگە لە مۆسكۆ بەڕێوەچوو، پوتین بەشداری نەكرد، بەم هۆیەوە ئەگەری نەخۆشكەوتنی یان مردنی پوتین زیاتر بووە. ڕۆژنامەكە ئەوەشی باس كردووە كە بەرپرسانی كریملن سوورن لەسەر ئەوەی پوتین لە دۆخێكی تەندروستی باشدایە، بەڵام هەواڵگرییەكانی جیهان پێچەوانەی ئەمە دەڵێن. میرۆر هەروەها ئەوەی بڵاو كردووەتەوە كە پوتین لە چەند دیدارێكی تەلەڤزیۆنی تۆماركراودا دەركەوتووە، لە كاتێكدا پێویست بوو راستەوخۆ بن، بەڵام ئەگەر هەیە بەهۆی سەختی نەخۆشیەكەیەوە تۆمار كرابن و لە ئەگەری مردنیشیدا، مردنەكەی بۆ چەند هەفتەیەك یان چەند مانگێك دەشاردرێتەوە، ئەگەریش هەیە لە راستیدا ئێستا مردبێت و هەواڵەكەیان شاردبێتەوە.