ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئایاری 2022، لە نێو ماڵێك لە شاری سەدری بەغدا، نارنجۆكێك تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ كەس بوونە قوربانی. سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق بە میدیاكانیان راگەیاندووە، ڕووداوەكە لە كەرتی 35ی شاری سەدر لە ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەختی عێراق ڕووی داوە، لە ئەنجامیشدا كەسێك گیانی لەدەست داوە و دووی دیكەش بریندار بوون. سەرچاوەكە باسیشی لەوە كردووە كە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەكە و زانینی هۆكاری تەقینەوەی نارنجۆكەكە پێكهێناوە، بەڵام هیچ وردەكاریی دیكەی نەدركاندووە.