ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشانه

ئه‌مڕۆ، 31ى ئایار، له‌لایه‌ن ڕێكخراوى تەندروستیی جیهانی WHOه‌وه‌ به‌ ڕۆژى جیهانیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جگه‌ره‌كێشان‌ دیارى كراوه‌ و له‌ زۆربه‌ى وڵاتانى جیهاندا چەندین چالاكى و كه‌مپین بۆ بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان و هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان لە مەترسی و زیانەکانی جگەرە و هاندانیان بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان به‌ڕێوه ‌ده‌چێت. به‌گوێره‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ زانستى و پزیشكییه‌كان، ساڵانه‌ به‌هۆى جگه‌ره‌كێشانه‌وه،‌ 7 ملیۆن هاووڵاتى له‌سه‌رانسه‌رى جیهان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هاوكات یه‌ك ملیۆن كه‌سى دیكه‌ش به‌هۆى نزیكییانه‌وه‌ له‌ جگه‌ركێشه‌كان و به ‌كاریگه‌ریى دووكه‌ڵى جگه‌ره‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. له‌ هه‌رێمى كوردستان، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ یاسای بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان ده‌رچووه‌ و كارى پێ ده‌كرێت، كه‌ گرنگترین بڕگه‌ى یاساكه،‌ غه‌رامه‌كردنى ئه‌و كه‌سانه‌یه‌، كه‌ له‌ شوێنه‌گشتییه‌كان جگه‌ره ‌ده‌كێشن، هاوكات، بڕه‌باجێكیش له‌سه‌ر تووتن و به‌رهه‌مى هاوشێوه‌ى هاورده‌ داندراوە و بۆ پڕۆگرامی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان و پێویستییەکانی چارەسەری نەخۆشییە پەیوەندارەکان بەکار دێت.