كۆیە.. لەسەر کێشەى ئاودێرى هەشت کەس دەستگیرکران

لەگوندێکى سنوورى قەزاى کۆیە،لەسەر کێشەى ئاودێرى زەوى کشتوکاڵى، هێزە ئەمنییەکان هەشت کەسیان دەستگیرکرد. ماوەیەکه‌ لەسەر ئاوى جۆگەی گوندی (جەلی) لە سنوورى ناحیەى سکتانى قەزاى کۆیە کێشە دروست بووەو لەلایەن هەندێ: لە جووتیارانى ناوچەکە زێدەڕۆیى کراوەتە سەرو تەلبەند کراوە ئەوەش کێشەو ناخۆشى خستووەتە ناو جووتیارانى گوندەکە. پۆلیسى دارستان و ژینگەى کۆیە لەو بارەیوە بڵاوى کردەوە: بۆ چارەسەرى ئەو بابەتە داواکاری گشتی کۆیە بەڕێوەبەری ناحیەی سکتان و هۆبەی کشتوکاڵ و ئاسایشی سکتان و بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سکتان بەدوداچوونیان بۆ کێشەکە دەستپێکردووە تا چارەسەرکردنى کێشەکە و هەشت هاووڵاتییان دەستگیرکردووه‌ و پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان بۆ کردونەتەوە