مێرمنداڵێك لە پڕۆژەیەكی ئاودا خنكا

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مێرمنداڵێكی خەڵكی گوندێكی سەر بە قەزای داقووق، لە پڕۆژەی ئاوی حەویجەدا خنكا. ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گەنجێكی دانیشتووی گوندی (عەبادە)ی سەر بە قەزای داقووق، لە كاتی مەلەوانی لە پڕۆژی ئاوی حەویجە خنكا. مێرمنداڵەكە ناوی عەلی حەمدانە و پاش نزیكەی كاتژمێرێك لە گەڕان لەناو ئاوەكە، تواندرا تەرمەكەی بدۆزرێتەوە و لە ئاوەكە دەربهێندرێت.