کۆیە.. کەسێک لە نزیک کارگەیەک پەنجا داری بڕی

ڕۆژی هەینى 10/6/2022، لە کەناری زێى بچووک لە سنوورى ناحیەى تەقتەق، سەر بە قەزاى کۆیە، کەسێک نزیکەى 50 داری بڕی و پۆلیسى ناوچەکەش دەڵێت، ڕێکارى یاسایى بەرانبەر ئەنجامدەرى کارەکە دەگرنە بەر.  دارەکان لە جۆری (بی و پەڵك) بوون و لە نزیک کارگەی بەفری تەقتەق لە سنوورى قەزاى کۆیە لەلایەن کەسێکەوە بڕدراون. ئەو دارانە چوار ساڵ پێش ئێستا لەوێ چێنرابوون. لەم بارەیەوە، پۆلیسى دارستان و ژینگەى کۆیە ڕایگەیاند، دواى ئاگاداکردنەوەى هێزەکانى پۆلیس، لەسەر فەرمانى دادوەرى لێکۆڵینەوە، پەڕاوی لێکۆڵێنەوە بۆ بابەتەکە کراوەتەوە و ڕێکاری یاسایی لەدژی تۆمەتبارەکە گیراوەتە بەر.