هاوکاری بەسەر ئەو هاووڵاتیانەی ناحیەی دارەتوو دابەش دەکرێ کە له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا به‌هۆی لافاو، ئۆتۆمبیلەکانیان ژێر ئاو کەوتبوو. بەڕێوه‌بەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان، لە پارێزگای هەولێر، بڵاوی کردەوە، “به فەرمانی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، رۆژی دووشەممە 13/6/2022، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی هاوکاری بەسەر ئەو هاووڵاتیانەی کە لە ناحیەی دارەتوو له کاتی لافاو، ئۆتۆمبێلەکانیان ژێر ئاو کەوتبوو”. ئاماژە بەوەش کراوە، لە پێناو ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان و کەمکرنەوەی قه‌ره‌باڵغی داوا دەکرێ تاوەکو تەلەفۆنیان بۆ نەکرێت سەردانی پارێزگا نەکەن، چونکە بەپێی پلان هەرجارە و هاوکارییەکە بۆ گەرەکێک دابەش دەکرێت و كه‌سیان مافیان ناخورێت”. بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هەر کەسێک بۆ پێدانی هاوکارییەکە دەبێت ساڵنامه‌ی ئۆتۆمبێل و ناسنامه و ئه‌و كارته‌ی پێبێت کە له‌كاتی ناو تۆماركردن پێیاندراوە”. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه لە سەرەتای ئەمساڵدا، بەهۆی لافاو لە ناحیەی دارەتوو، سه‌ره‌ڕای زیانی گیانی، سه‌دان خانوو زیانیان به‌ركه‌وتوو و ده‌یان ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانیش ژێرئاو كه‌وتن.
زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی داره‌توو قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه
