سەربازگەی توركیا لە زێلکان مووشەکباران کرا

کەمێک پێش ئێستا سەربازگەی تورکیا لە زێلکان جارێکی دیکە کەوتە بەر هێرشی مووشەکی هێزەكانی حەشدی شەعبی. محەمەد ئەمین بەرێوەبەری ناحیەی زێلکانی سەر بە قەزای شێخان لە سنووری پارێزگای مووسڵ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند کەمێک پێش ئێستا بەدوو مووشەک سەربازگەی تورکیا لە ناحیەی زێلکان کرایە ئامانج. گوتیشی مووشەکەکان ئامانجی خۆیان نەپێکاوە، بەڵام لای زەوییەكی کشتوکاڵی لە نزیک سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە.