بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان لە چەمچەماڵ کەسێکیان دەستگیرکرد کە هەستاوە بە هەڕەشەکردنى بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆى ئافرەتان. بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان و خێزان/ سلێمانى، ئەمڕۆ یەکشەممە (19/6/2022) بڵاوى کردەوە کە دوێنێ، نوسینگەی چەمچەماڵی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیەکەیان، تۆمەتبارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بەناوی(ئـ .ع ) تەمەنی ٢١ ساڵ کە دانیشتووی چەمچەماڵە دەستگیرکرد. بەپێى ڕاگەیەندراوەکە لەناو مۆبایلى تۆمەتبارەکە ژمارەیەکی زۆر وێنەو ڤیدیۆی نەشیاوی تێدا بوو کە هەڕەشەی لە ئافرەتان پێکردووە لە ئەگەری ڕازی نەبوونیان بە داواکارییەکانی تۆمەتبارەکە،بڵاویان دەکاتەوە. لەئێستادا تۆمەتبارەکە بە مۆبایلەکەوە دەستبەسەرکراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستى پێکردووە
لەچەمچەماڵ تۆمەتبارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەستگیر کرا
