وەزارەتی سامانە سروشتییەکان 400 هەزار لیتر بەنزینی رۆژانەی دیكە بۆ سلێمانی و هەڵەبجە دابین دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا ڕۆژانە 400 هەزار لیتر بەنزینی دیکە بەکوالێتی باش و بە نرخی 690 دینار بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەرین دابین بكات. ئەم بڕیارەی وەزارەتەكە، دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیری سامانە سروشتیەکان هات لەگەڵ ستافی وەزارەتدا، بۆ پاڵپشتیکردنی گواستنەوەی گشتیی پاس و تەکسی. جێی باسە رۆژی چوارشەممەی رابردوو 15ی حوزەیرانی 2022، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو، تێیدا چەند بڕیارێك دران، یەكێك لەوانە هەڵگرتنی باج بوو لەسەر سووتەمەنیی هاوردەكراو بە مەبەستی دابەزاندنی نرخەكەی و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كانی راسپاردبوو به‌ زووترین كات رێكاری پێویست بۆ هه‌رزانبوونی نرخی به‌نزین بگرنه‌به‌ر.