وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە ئاڵوگۆڕیی لە 29 پۆستی باڵای وەزارەتەکە بە واژووی وەزیری پێشمەرگە ئەنجام دراوە. لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە “له دوای گۆڕانكارییه‌كانی هه‌ریه‌ك له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌ركان و ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ 20ی حوه‌زیرانی 2022، (شۆڕش ئیسماعیل) وه‌زیری پێشمه‌رگه، واژۆی له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی 29 پۆستی باڵای تر كرد، له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا”. ئەوەش خراوەتە روو کە ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه، وه‌ك هه‌نگاوێكی تری گۆڕانكارییه‌كانی ناو وه‌زاره‌ت و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری پڕۆسه‌ی چاكسازی ئه‌نجام دراوه، هاوكات له‌دوای بڕیاری خانه‌نشینكردن و جێبه‌جێكردنی، ده‌رفه‌تی یاسایی و ئیداری بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی خوێنی تازه و كاراكته‌ری نوێ دروستبووه. لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە “ئاڵۆگۆڕكردنی پۆسته‌كان له ده‌رئه‌نجامی پسپۆڕی و شاره‌زایی له‌بواره‌كاندا بووه، وه‌ك قورسترین ئه‌ركی ناو كارنامه‌ی چاكسازی و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ت، له‌میانی كابینه‌ی نۆیه‌مدا جێبه‌جێ كراوه”.
ئاڵوگۆڕیی لە 29 پۆستی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام درا
