کەلار.. حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا زیادی كردووە

لە کەلار حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا روو لە زیادبوونە و بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی شارەکەش زانیاریی لەمبارەیەوە دەخاتە روو. د. حارس محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی كەلار بۆ میدیاکان ڕایگەیاند: “ئێستا ڕۆژانە بەردەوامن لە پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان و لەم هەفتەیەدا حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا زیادیكردووە، ئەوەش بەجۆریكە لە 10 كەس كە پشكنین دەكەن شەش كەسیان پشكنینەكانیان پۆزەتیڤ دەردەچێت”. ئەوەشی خستە روو کە سەرباری زیادبوونی توشبووانی كۆرۆنا ئێستا ڕۆژانە هاووڵاتییەكی زۆر سەردانی نەخۆشخانەی قەڵا دەكەن بەهۆی ڕشانەوە و سكچوونەوە.