ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە سەیرانگەی کوونەماسی لە سنووری قەزای شارباژێری پارێزگای سلێمانی، گەنجێک لە کاتی مەلەکردندا خنکا. شاهۆ عوسمان قایمقامی شارباژێر بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند ئەو گەنجە ناوی بهرزان سواره بوو، تهمهنى 26 ساڵ و خهڵكى گوندى تەڕەماری سەر بە ناحیەی پیرەمەگرون بوو لە قەزای دووکان. گوتیشی ئەمڕۆ بەمەبەستی گەشتکردن ڕووی لە ناوچەی گەشتیاری کوونەماسی کردووە و لە کاتی مەلەکردندا لە ڕووباری سنوورەکەدا خنکاوە و تەرمەکەی لەلایەن تیمی مەلەوانی سنوورەکە دەرهێنرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە. جێی باسە ئەمڕۆ ئەمە سێیەمین رووداوی خنکانە لە ڕووبار و ئاوەکانی هەرێمی کوردستاندا تۆمار بکرێت.
گەنجێك لە ئاوی رووباری سەیرانگەی کوونەماسیدا خنکا
