دهۆك.. 10 بووك و زاوا بەیەكەوە ئاهەنگ دەگێڕن

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سەنتەری پارێزگای دهۆك، 10 بووك و زاوا بەیەكەوە ئاهەنگ بگڕێن. کارگێڕی چێشتخانەی میدیا سەرای لە دهۆك رایگەیاند، ئاهەنگی بەكۆمەڵی 10 بووك و زاوا بە سپۆنسەری و هاوكاریی ئەوان، ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوە دەچێت. گوتیشی: “لەو ئاهەنگە بەكۆمەڵەدا یەكێك لە گۆرانیبێژە ناودارەكانی هەرێمی كوردستان بەشداریی دەكات”.