ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رای گەیاند پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەك هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمە لە رەگەزی نێر، جگە لە تایبەتمەندییەكانی (زانستی و پزیشكییەكان)، بۆ پیشەی (پاسەوان) لە هێزی جێبەجێكار بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاكسازیی گەوران لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك. ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوی وەزارەتەكەیە: پێشکەشکاری بەڕێز پێش ئەوەی فۆرمەکە پڕ بکەیتەوە بە وردی ئەم خاڵانەی خوارەوە بخوێنەرەوە:1. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕ دەکاتەوە هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت و دانیشتووی سەنتەری پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) بێت.2. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕ دەکاتەوە تەمەنی لە (30) ساڵ زیاتر نەبێت.3. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕ دەکاتەوە باڵای لە (170سم) كەمتر نەبێت.4. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕ دەکاتەوە كێشی لە نێوان (60 – 70) كیلۆگرام بێت.5. پێشکەشکار بەرپرسە لەو زانیارییانەی کە لە فۆرمەکەدا پڕی دەکاتەوە و دەبێت بە دۆکیومێنت و (بەڵگەنامە) بیسەلمێنێت، بەپێچەوانەوە گەر زانیارییەکانی ڕاست و دروست نەبوون ئەوا مافی بەشداربوونی لێ دەسەنرێتەوە. 6. سەرجەم زانیارییەکانت بە زمانی کوردی تۆمار بکە و ژمارەکان بەڕێنووسی ئینگلیزی بنووسە.7. پاش وردبینی کردن بۆ فۆڕمەکان، دەرکەوت بەهەڵە هەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە ئەو فۆڕمە پوچەڵ دەکرێتەوە و چانسی دامەزراندنت لە دەست دەچێت.8. پێشکەشکار پێویستە وەڵامی سەرجەم بڕگەکانی فۆرمەکە بداتەوەو کۆی پڕۆسەکە لەسەر بنەمای خاڵبەندییەو کەسی شایستە لەسەر ئەوبنەمایە دادەمەزرێت بەشێوەی گرێبەست.9. پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (1) هەفتە لە رێكەوتی 1/7/2022 تا رێكەوتی 8/7/2022.كلیك بكە لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە:https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSf2ZQoC2t0Yh1hqHjWDUTM4ihcuB8ofLJgkiSROmDayT0vMVw/viewform
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی فۆڕمی دامەزراندن بڵاو دەکاتەوە
