گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان کاتى گەڕانەوەى حاجیانى هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت. کاروان ستوونى، بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “زۆرینەی مەراسیمە سەرەکییەکانى بەجێهێنانى حەج تەواو بووە و بڕیارە هەفتەى داهاتوو بەپێى خشتەیەکى دیاریکراو دەست بکرێت بە گەڕانەوەى حاجییان بۆ هەرێمى کوردستان”. گوتیشى: “خۆشبەختانە حاجییان بارى تەندروستیان باشە و جگە لە حاجییەک کە دوێنێ جەڵتەى دڵ لێى داوە و ئێستا تەندروستى جێگرە هیچ حاجییەک ئەمساڵ لە مەراسیمى حەج گیانى لەدەست نەداوە”. بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمى کوردستان ، ژمارەی حاجیانی کوردستان بۆ ئەمساڵ 2 هەزار و 200 حاجییە .
کاتی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان رادەگەیەندرێ
