نەدیم زەهاوی، کوردێکی لەدایکبووی بەغدایه و ئێستا وەزیری داراییه له بەریتانیا، خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کاندید دەکات. لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە هەژماری تایبهتیی خۆی، لە تۆڕى كۆمهڵایهتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە، نەدیم زەهاوی دەڵێت: “لە منداڵییهوە کە وشەیەک ئینگلیزیم نەدەزانی، گەورە بووم و بووم بە هاوسەر و باوک و بازرگانێک کە خۆی خۆی پێگەیاندـ دواتر بوومە وەزیری ڤاکسین، ئینجا وەزیری پەروەردە و ئێستاش وەزیری داراییم”. ئاماژه بهوهش دهدات: “بە پلانێک بۆ خزمەتکردن و کۆمەڵێک دەستکەوتی سەرکەوتووەوە، ئێستا کاندیدم بۆ ئەوەی ببمە سەرۆک وەزیرانی داهاتووتان”.
کوردێک خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کاندید دەکات
