یەکەم کاروانی حاجییان گەرانەوە ھەرێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ژماره‌یان 200 حاجییه‌، له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان. کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممە 18/7/2022، یەکەم کاروانی حاجییانی ھەرێمی کوردستان کە ژمارەیان 200 حاجییە و هەموویان دانیشتووی پارێزگای ھەولێرن، لە ڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە گەڕانەوە ھەرێمی کوردستان. بەشدارانی حەج لە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ 2120، حاجی بوون و بە 5 کاروان تا 24ی تەمووزی 2022، دوای جێبەجێکردنی فەریزەکانی حەج دەگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان، سبە و دووسبەی دوو کاروانی دیکە کە دانیشتووی پارێزگاکانی سلێمانی و دھۆکن دەگەڕێنەوە و تەواوی حاجییان لە ڕووی تەندروستییەوە سەلامەتن و توشی ھیچ ڕووداوێکی نەخوازراو نەبوون. شایانی باسه‌، دوای 2ساڵ وەستانی حەج، بەھۆی پەتای کۆڕۆنا، ئەم ساڵ 2 ھەزار و 120 ھاووڵاتی ھەرێمی کوردستان بەشداری حەجییان کرد، و بڕیاریشە بۆ ساڵی 2023 ڕێژەکە ئاسایی ببێتەوە و زیاتر لە ٤ ھەزار ھاووڵاتی بەشداری حەج بکەن و مەرجی تەمەن لەسەر ھاوڵاتییان ھەڵبگیرت.