ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری پێشووی كارەبای عێراق رای گەیاند ئەمڕۆ تێچووی كارەبای ماڵەكەی لە لەندەن دەگاتە 28 دۆلاری ئەمریكی. لوئەی خەتیب وەزیری پێشووی كارەبای عێراق لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “تویتەر” نووسیویەتی “ئەمڕۆ پلەی گەرما لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە 40 پلەی سەدی نزیك بووەتەوە، تا كاتی نیوەڕۆش، ئامێری خوێندنەوەی تێچووی كارەباش گەیشتووەتە 11 پاوەند نزیكەی 14 دۆلاری ئەمریكی، لە كاتێكدا تەنها یەك سبلیتی بچووكیان هەڵكردووە لەگەڵ پانكە”. دەشڵێ “ئەمڕۆ تا نیوەی شەو بڕی تێچوونی كارەبای ماڵەكەیان دەگاتە 28 دۆلاری ئەمریكی”. لە كۆتاییشدا نووسیویەتی كە ئەمەیە تێچووی راستینەی كارەبا بۆ ئەوانەی حەزیان لە خزمەتگوزاریی كارەبایە.
وەزیری پێشووی كارەبای عێراق: كرێی یەك رۆژی كارەبا لە لەندەن 28 دۆلارە
