سێ مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان كران

دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی كردەوە ئەمرۆ هەینی، کاتژمێر 21:20، سێ مووشەک لە جۆری گراد ئاراستەی سەربازگەی زێلکانی هێزەکانی سوپای تورکیا كران، لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا. ئاماژەی داوە كە بە گوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لە مووشەکەکان لە نزیک سەربازگەکە کەوتووەتە خوارەوە، دوو مووشەکی دیکەشیان لە دەوربەری گوندی گوداد کەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە. هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، سەکۆی مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی “هیما سیتی” لە شاری مووسڵ جێگیر کرابوون کە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕاڵی، تێیدا پێنج مووشەک ئامادەی هەڵدان کرابوون، بەڵام دووان لە مووشەکەکان نەتەقێندراون.