ئەمڕۆ شەممە 23/7/2022 لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە هەڵمەتی دابەشکردنی ئاو لە هەولێر دەستی پێ کرد و ڕۆژانە بەبێ بەرامبەر دەیان تانکەر ئاو بەسەر سێ ناوچەی ڕۆژهەڵات، ڕۆژاوا و سەنتەری شاری هەولێردا دابەش دەکات. بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، هەڵمەتەکە ئەمڕۆ دەستی پێ کردووە و تاکوو ئەو کاتەی کە پێویست بێت و کێشەی کەمئاوی لە شاری هەولێر چارەسەر دەکرێت، بەردەوام دەبێت و دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەرپەرشتیی کۆی پڕۆسەکە دەکات.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕۆژانە لە هەولێر دەیان تانکەر ئاو دابەش دەکات
