ئه‌مڕۆ شەممە 23ی تەمموز ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، له کۆشکی حکوومی لە به‌غدا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ بووەوە. له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا،گفتوگۆ له‌باره‌ی ته‌واوی دۆسییه نیشتمانییه‌كان و ئەو پرسانه کرا کە بۆ ژیانی هاووڵاتیان گرنگن ، هەروەها پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییەکان و ڕێگه‌كانی به‌رده‌وامیدان به كاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاووتوێ کران، به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه ئاسایشی خۆراك بۆ ته‌واوی عێراقییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات و به‌رده‌وامی به دابینكردنی شایستەکانیان بدات و ژیانێكی سەربەرزانەیان بۆ گه‌ره‌نتی بكرێت. هه‌ردوولا به توندی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیایان بۆ سه‌ر خاكی عێراق سەرکۆنە و ئیدانه كرد، به‌تایبه‌ت هێرشی ئه‌م دواییه، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بێ‌تاوان بوونه قوربانی، جه‌ختیش له گرنگیی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دیدگایه‌كی یه‌كگرتوو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ده‌ستدرێژییه و لێكۆڵینه‌وه له هۆكارەکانی كرایه‌وه، به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه سه‌روه‌ری عێراق بپارێزرێت و كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت، له ئاینده‌دا پێشێل نه‌كرێت. هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منیی له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی فیدراڵ و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و گرنگی به‌رده‌وامیدان به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه کرا، ئه‌مه‌ش له‌پێناو دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی جارێكی دیكه نه‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق. له دیدارەکەدا ڕێگه چاره‌كان بۆ لێکەوتەکانی ته‌حه‌دیاتی ئابووری تاووتوێ كران، كه جیهان و ناوچه‌كه پێیدا تێ دەپەڕن ، هه‌روه‌ها گرنگیی ڕه‌خساندنی دۆخێكی گونجاو بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری، له‌مباره‌شه‌وه جه‌خت له گرنگی به‌هێزكردنی میكانیزمه‌كانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه، له‌پێناو باشكردنی ژینگه‌ی كار، ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنەران و فراوانكردن و زیاترکردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ڕێککەوتن كرا له‌سه‌ر قوڵكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ و وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامیدان و درێژەدان به كاركردن له‌پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی هاوبه‌ش و گەیشتن بە حاڵه‌تێكی یەکگرتوو لە بەڕێوەبردنی دۆسیه‌ی نەوتدا، بە شێوەیەك کە بەرژەوەندی باڵای گەلی عێراق بەدەست بهێنێت. له كۆتایی دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی كاركردن به گیانی یه‌ك تیمی و گرنگیدان به شتە هاوبه‌شەکان کردەوە به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئاسایش و سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێشچوون بۆ گه‌لی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه دابین بكات.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆ بوونەوە
