پۆلیسی ڕاپەڕین بەدوای دوو کەسدا دەگەڕێت کە بران و ئێوارەی ئەمڕۆ برایەکی تری خۆیان بەر چەقۆ داوە و ئێستا تەندروستی ناجێگیرە. لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژە بەوە دەکات بریندارەکە پیشەی کاسبە و تەمەنی ٤٦ ساڵە، ئێوارەی ئەمڕۆ گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و شوێنەواری چەند چەقۆیەک بە جەستەیەوە بووە. بە گوتەی بریندارەکە، دوو برای تری بە چەقۆ لێیان داوە و بەو هۆیەشەوە بە سەختی بریندار بووە. تەندروستی ڕاپەڕین لەبارەی دۆخی تەندروستیی بریندارەکە ئاماژە بەوە دەکات کاریگەری چەقۆکان زۆرە و بەو ھۆیەوە بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە. دوو تۆمەتبارەکە دوای بریندارکردنی براکەیان ڕایانکردووە و پۆلیس بە فەرمانی دادوەر بەدوای دەستگیرکردنانەوەیە.
پۆلیس بەدوای دوو کەسدا دەگەڕێت کە برایەکی خۆیان بەر چەقۆ داوە
