سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بانگەوازێکی بۆ پەیامنێرانی کورد لە بەغدا بڵاو کردەوە

ئەمشەوی دووشەممە هاوكات لەگەڵ تێكچوونی دۆخی ئەمنیی بەغدای پایتەختی فیدراڵیی عێراق، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بانگەوازێکی بۆ پەیامنێرانی کورد لە بەغدا بڵاو کردەوە. سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە بانگەوازێكدا بۆ ئەو رۆژنامەنووس و پەیامنێرە كوردانەی لە بەغدا و شوێنەكانی تری كێشەدار لە رووی ئەمنییەوە لە عێراقدا كار دەكەن، ئاگەداری سەلامەتی خۆیان بن و ڕێوشوێنەكانی خۆپاراستن بگرنەبەر. سەندیكا داوای لە رۆژنامەنووسان كردووە پابەندی ئەو ڕێوشوێنانە بن كە لەلایەن دەزگاكانیەوە پێیان دەدرێت بۆ خۆپاراستن، ئەگەر تووشی هەر دابڕان و كێشەیەكیش بوون، ئەوا ڕۆژنامەنووسان دەتوانن پەیوەندی بە نووسینگە و لقەكانی سەندیكاكەیانەوە بكەن، بۆ ئەوەی یارمەتیان بدەن و سەلامەتیان لەئەستۆ بگرن.