دژ بە دامەزراندنی 130 كەس به نادادپهروهری لە سەر میلاکى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى تەندروستیى هەڵەبجە، كە بڕیارە دابمەزرێن، دهرچووه دانهمهزراوهكان جارێكی تر گردبوونهوه. دواى ئەوەى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى تەندروستیى هەڵەبجە، ناوى 130 کەسى ڕاگەیاند، کە لەسەر میلاكی نەخۆشخانەی بیارە و دامەزراوە تەندروستییەكانی سنووری بەرێوبەرایەتیى گشتیى تەندروستی هەڵەبجە دابمەزرێن، ئەمڕۆ یەكشەممە 4/9/2022، دەرچووە دانەمەزراوەکانى هەڵەبجە و خۆبەخشانى کەرتى تەندروستى لە هەڵەبجە، بۆ جارێکى دیکە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى تەندروستى هەڵەبجە گردبوونەوە. دەرچووە دانەمەزراوەکان، خۆبەخشانى تەندروستیی لە هەڵەبجە و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى شارەکە، نیگهرانن لهوه و پێیان وایە نادادپەروەرى لە لیستى ئەو ناوانەدا کراوە، بۆیە ماوەى سێ ڕۆژە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى تەندروستى هەڵەبجە گردبوونەوە ئەنجام دەدەن. لە گردبوونەوەكەی ئەمڕۆدا هێزەكانی ئاسایش دەستیان گرت بەسەر كامێرای كەناڵەكانی راگهیاندندا و نەیانهێشت وێنەی گردبوونەكە بگرن”. پێشتر هێدی فاروق، نوێنەری دەرچووە دانەمەزراوەكانی هەڵەبجە، لەمبارەوە بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاندبوو:”لە سەرجەم بەشەكانی ئەو لیستەدا ناعەدالەتی كراوە، بۆیە ئێمە بەردەوام دەبین تا ئەو كەسانە كە حەقیانە دابنێرێن، ئێمە داوا ناكەین كە ئەوانەی هەمووی لێرەیە دابمەزرێن، بەڵام داوا دەكەین كە ئەو كەسانەی ناحەقن دەربهێنرێن و ئەوانەشی موستەحەقن دابنرێن”.
دەرچووە دانەمەزراوەکانى هەڵەبجە و خۆبەخشانى تەندروستى بۆ جارێکى دیکە گردبوونەوە
