ئاگادارییەك بۆ قوتابیانی شەهیدان لە زانكۆ و پەیمانگا و قوتابخانە ئەهلییەكان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا، قوتابیانی کوڕ و کچی شەهیدانی ئاگادار كردەوە، ئەوانەی لە زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانە ئەهلییەکان دەخوێنن، بۆ ساڵی خوێندنی 2020 بۆ 2021، هەروەها بۆ 2021 بۆ 2022، ئەوانەی مامەڵەی خوێندنیان نەهێناوە بۆ بەشی پەروەردەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، لە ماوەی دە ڕۆژدا بۆیان بهێنن. داواش دەكات قوتابیان پێداویستییەکانیان ببەن، وەک ناسنامەی شەهید، فۆرمی بایعی، کارتی زانیاری، باجی زانکۆ و ناسنامەی قوتابی.