لە عێراق كۆمپانیایەكی چینی پێشوازی لە میوانانی چلەی حوسێن دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە میدیاكانی عێراق ئاشكرایان كرد حكوومەتی عێراق ئەركی پێشوازیكردن و خزمەتكردنی گەشتیارانی ئایینی و بەشداریكەرانی چلەی حوسێنی بە كۆمپانیایەكی چینی سپاردووە. بەپێی هەواڵەكان، كۆمپانیایەكی چینی لە پارێزگای دیوانیە خواردنی بۆ سەردانیكەرانی چلەی حوسێن دابین كردووە، هەروەها خزمەتگوزاری تەندروستیشیان پێشكەش دەكەن. كۆمپانیا چینییەكە لە كێڵگەیەكی نەوتی سەر ڕێگەی كەربەلا نیشتەجێ بوون و لە دوێنێوە ئەركی پێشوازیكردنیان لە كاروانی سەردانیكەرانی چلەی حوسێن پێسپێردراوە، كە لەوێوە سەردانیكەران بە پێ بەرەو كەربەلا دەڕۆن. كۆمپانیا چینییەكە ئاوی خواردنەوە و ژەمە خواردن پێشكەشی سەردانیكەران دەكەن.