بکوژی عەقید سابر ئاکرەیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و پۆلیسی دهۆکیش راگەیاندراوێکی بڵاویکردەوە. پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “کەمێک پێش ئێستا بکوژی عەقید سابر ئاکرەیی، فەرماندە لە هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا”. ئاماژەشی بەوەش دراوە لێکۆڵینەوە لەگەڵ بکوژەکە ئەنجام دەدرێت و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان. ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای ئاکرێ، دەستڕێژی گوللە لە خانەوادەیەک کرا و لە ئەنجامدا، عەقید سابر ئاکرەیی فەرماندەی پێشمەرگە گیانی لەدەست دا و کچێکی و هاوسەرەکەی و خوشکێکی هاوسەرەکەیشی زامدار بوون.
بکوژی فەرماندەکەی پێشمەرگە دەستگیر کرا
